AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٤ ١٩:٠١

شەهید "عایشە نوور" لە ئایدینی تورکیا ئەسپاردە کرا

شەهید "عایشە نوور" لە ئایدینی تورکیا ئەسپاردە کرا

تەرمی شەهید "عایشە نوور ئێزگی ئیگی" چالاکی مافی مرۆڤی تورکیا-ئەمریکی لە پارێزگای ئایدینی تورکیا ئەسپاردە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕیانوستی، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی خەرمانان، تەرمی شەهید "عایشە نوور ئۆزگی ئیگی" چالاکی مافی مرۆڤی تورکیا-ئەمریکی کە لە لایەن سەربازانی ڕژیمی زایۆنییەوە لە کەرتی ڕۆژئاوایی شەهید کرا، بە ئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمان و وەزیرانی داد و خێزانی تورکیا و ژمارێکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە، لە پارێزگای ئایدینی تورکیا ئەسپاردە کرا.

شایانی باسە، عایشە نوور ئێزگی ئیگی لە ڕۆژی ٦ی سێپتامبێر لە میانەی خۆپیشاندانێک دژی ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوایی لە لایەن تاک‌تیرهاوێژێکی زایۆنییەوە کرایە ئامانج.

News ID 51683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha